بەرزبوونەوەی پێغەمبەر (د.خ) لە ئاوێنەی تەکنەلۆژیای مێتاڤێرسدا

نووسەر: دکتۆر موحەممەد جەهانگیری ئەسل
وەرگێڕ: مائیدە بایەزیدی

مێتاڤێرس له دوو وشەی مێتا (Meta) و ڤێرس (Verse) پێکهاتووه، وشەی مێتا بە واتای "سەرووتر" و ڤێرس کە لە وشەی "Universe" وەرگیراوە بە واتای "جیهانی"یه، بەم شێوەیە دەکرێت کە وشەی مێتاڤێرس بە "جیهانی باشتر" یان "باشتر لە جیهان" هەژمار بکرێت.

"هاوکاتی" یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگ و سەرنجڕاکێشەکانی مێتاڤێرسه، بەو مانایە کە لە مێتاڤێرسدا، له یەک کاتدا ئەگەری پەیوەندی و کارلێککردن لەنێوان بەکارهێنەراندا هەیە؛ بە واتایەکی تر، ناوەندی مێتاڤێرس هێزی  پەیوەندی و کارلێککردن لەنێوان ملیارەها بەکارهێنەر، لە کاتی ڕاستەقینەدا دابین دەکات.
هەروەها "خێرایی" یەکێکی تر لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مێتاڤێرسە، چونکە پێویست ناکات کاتی مرۆڤ به‌سه‌ر بچێت تاکوو لە شوێنە دوورەکاندا ئاماده بێت، لە مێتاڤێرسدا هەموو شتێک، تەنانەت هەر جۆرە زانیارییەکیش، دەستبەجێ دەستی بەکارهێنەرانی پێدەگات کە ئەوەش بە بەشێک لە توانای شاراوەی گەردوون دادەنرێت. 
لە سەفەری بەرزبوونەوەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، ماوەی کورت (گەشت لە ماوەی بەشێک لە شەودا) و خێرایی (ڕۆیشتن لە مزگەوتی حەرامەوە بۆ مزگەوتی ئەقسا) دوو تایبەتمەندی گرنگ و سەرسوڕهێنەری ئەو چیرۆکە قوڕئانییەن و ڕەخنەگرانی قوڕئان هەمیشە لە ڕوانگەی عەقلییەوە ئەو سەفەرەیان بە خەون و خەیاڵ و شتێکی مەحاڵ زانیوە، بەڵام تەکنەلۆژیا نوێیەکانی زیرەکی دەستکرد، لەوانەش مێتاڤێرس، وایکردووه زۆر شتی مەحاڵ بەشێوەی کرده‌یی ببنه مەمکین و لە پێشوو باوەڕپێکراوتر بن.